ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد 90 ملیۆنی بۆ گواستنەوەی یاریزانیك داناوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت هێڵی هێرشبردنی یانەكەی پتەوتر بكات.

شەیتانە سوورەكان بەهۆی خراپی ئەنجامەكانیانەوە دەناڵێنن لەم وەرزەدا و بە جۆرێك بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی سپۆرت سكیدا مانچێستەر یونایتد بەهای 90 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی لویس ئۆپێندای بەلجیكی و هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی داناوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەڵبژاردنی ئۆپێندا لەسەر داواكاری ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری مانچێستەر یونایتد بووە، بۆ شوێنگرتنەوەی هێرشبەری فەڕەنسی یانەكەی ئانتۆنی مارسیال كە لەم وەرزەدا بە ئاستێكی خراپەوە دەركەوتووە و لە كۆی 8 یاری نەیتوانیوە هیچ گۆڵێك بكات و هیچ گۆڵێكیش دروست بكات.

لویس ئۆپێندا كێیە؟

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا ئۆپێندا بە بەهای 46 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی لانسی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە لایپزیگەوە كرد و لە 11 یاریدا لەگەڵ ئەو یانەیە توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

لویس ئۆپێندا بە درێسی لایپزیگەوە

لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیكا 12 یاری كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات.

وەرزی رابردوو لەگەڵ لانس ئۆپێندا توانی 21 گۆڵ بكات و رۆڵێكی گرنگی هەبێت لە گەیشتنی یانەكەی بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button