ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیك بلباو یاریزانێكی گرنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا لەدەستدا

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ئاتلێتیك بلباوی ئیسپانی یاریزانێكی گرنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا لەدەستدا.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیك بلباو بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت نیكۆلاس ویلیامس هێرشبەری ئاتلێتیك بلباو تووشی پێکان بووە لە بڕبڕەی پشتی و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەجێهێشت.

هێرشبەرەكە نەیتوانی لە یاری بەرامبەر سكۆتلاند بەشداری بكات كە یارییەكە بە بردنەوەی ماتادۆر بە دوو گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات.

ڕرژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ناڕەزایی لە یانەی ئاتلێتیك بلباو هەیە، چونکە ئەمە دووەمجارە لەم وەرزەدا نیکۆ بە پێکانەوە دەگەڕێتەوە دوای بانگهێشتکردنی نێودەوڵەتی.

نیكۆلاس ویلیامس

ویلیامس یەکێکە لە یاریزان و ئەستێرە دیارەکانی بلباو، ئامادەنەبوونی لە رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا لە لالیگادا گورزێكی كوشندەیە بۆ تیپە باسکیەكە، لە لایەکی دیکەشەوە هەواڵێكی خۆشە لە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button