ئیسپانیا

مۆدریچ لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوایەکی لە یانەکەی کردووە

یاریگا

لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هاوینی رابردوو، پێش نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوایەکی لە یانەکەی کردووە.

ناوەڕاستکارە کڕواتیەکەی یانە شاهانەکە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی، ئەم وەرزە بە کەمی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بووە، دەنگۆیەکیش هەیە وەرزی داهاتوو لە یانەکەی بڕوات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، لوکا لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە هاوینی رابردوو، داوایەکی لە یانەکەی کردووە.

داواکەی مۆدریچ ئەوە بووە، ناچاری نەکەن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە توانا جەستەییەکانی بکات، واز لە یاریی نێودەوڵەتی واتە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بێنێت.

ئاس بڵاویشی کردەوە هەرچەندە بەرپرسانی مێرنگی هاوشێوەی تۆنی کرووس ویستویانە ئەو یاریزانە رازی بکەن واز لە یاریی بۆ هەڵبژاردەکەی بێنێت، بەڵام بە داواکەی رازی بوون.

مەبەست لە داواکارییەکەی لوکا مۆدریچ ئەوەیە بتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button