ئینگلتەرا

بەرپرسێکی تۆتنهام لەسەر بەرگری نەکردنی یانەکە لە ئیسرائیل دەستی لەکار کێشایەوە

ئەمرۆ بەڕێوبەری بەشی متمانە و رێزلێنان تۆتنهام هۆتسپێرز دەستی لەکار کێشایەوە بەهۆکاری ئەوەی یانەکە هەڵوێستی نەبووە بۆ پشتگیری لە ئیسرائیل.

شەڕی ئیسرائیل و حەماس بە تەواوی جیهانی دابەش کردووە بەسەر دوو بەرەدا  بەڵام پریمەرلیگ و یانەکانی بڕیاریاندا بێ لایەن بمێننەوە و پشتگیری لە ئاشتی بکەن. تۆتنهام یەکێک بوو لەو یانانەی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دژایەتی خۆیان بۆ توندوتیژی راگەیاند و داوای ئاشتییان کرد بێ ئەوەی بەرگری لە ئیسرائیل بکەن. ئەمەش ستایشێکی جیهانیی بەدوای خۆیدا هێنا بۆ هەڵوێست و سیاسەتی ئەو خولە  و یانەکە بەڵام لەلایەن ئەو کەسانەی لە ئیسرائیلەوە نزیکن فشاری ئەوە دەکەن، هەڵوێستەکان لە بەرژەوەندی ئیسرائیل بن..

جۆناسان ئادێلمان یەکێکە لە بەڕێوبەرە دێرینەکانی تۆتنهام و بەرپرس بوو لەو بەشەی یانەکە کە گرنگی بە هاوکاریکردنی یاریزانەکانی پێشووی تۆتنهام دەکات. ئەمڕۆ ناوبراو بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە

دوابەدوای بەیاننامەکەی پریمەرلیگ، چاوەڕوانی زیاترم لەوان نەدەکرد بەڵام هیواخواز بووم یانەکەمان بە هەڵوێست بێت، نەک تەنها لەبەر ئەوەی یاریزانی ئیسرائیلیمان هەیە و پەیوەندییەکی قوڵمان لەگەڵ کۆمەڵگای ئیسرائیلی هەیە بەڵکو لەبەر ئەوەی یانەکە پشتیوانی ئۆکرانیای کرد. تێناگەم چۆن ئەو بەرپرسانی بەیاننامەکەیان بە ناوی یانەکە بڵاوکردەوە  هێندە بێ ویژدانن و گوێ بەو قەسابخانەیەی حەماس نادەن دژی ئیسرائیل کە رێکخراوێکی تیرۆریستییە. شانازی بە کارەکانمەوە دەکەم لە پۆستەکەمدا بەڵام چیتر ناتوانم بەشێک بم لە سیاسەتەکانی دانیێل لیڤای (بەڕێوبەری گشتی) و دەست لەکار دەکێشمەوە.

تۆتنهام خاوەنی یاریزانێکی ئیسرائیلییە بە ناوی مانۆر سۆلۆمۆن و بەگووتەی ئەتلەتیک هاوکاری دەروونی ئەو یاریزانە دەکەن بەڵام ئامادەنین لایەنێک لەو جەنگەدا هەڵبژێرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button