عێراقکوردستانگرنگترین

بەفەرمی سیستەمی VAR دەگاتە یاریگاکانی عێراق

یاریگا –

پاش چەند ساڵێک لە چاوەڕوانی، بەفەرمی سیستەمی VAR گەیشتە یاریگاکانی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، سێ ئامێری سیستەمی VAR یان بەدەستگەیشتووە بۆ کۆنترۆڵکردنی یارییەکانی پرۆلیگی عێراقی، بۆ وەرزی 2023-2024.

محەمەد عەرەب، جێگەی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، بە فەرمی سیستەماکانیان گەیشتووەتە دەست، ناوبژیوانانی عێراق بە هاوکاری کۆمپانیای میدیا پرۆ و لەلایەن تیمێکی سووری و کەسێکی فلیپینیش راهێنانیان پێدەکرێت بۆ کارکردن بە سیستەمەکە.

عەرەب ئاماژەی بەوەیش کردووە، سەرجەم رێکارە فەرمییەکانیان تەواوکردووە بۆ وەرگرتنی دوو سیستەمی دیکەی ڤار.

ئەمەیش پاش ئەوە دێت عەدنان درجالی سەرۆکی یەکێتییەکە، لەگەڵ کۆمپانییایەکی پۆرتوگالی رێککەوتنێکی واژۆ کردووە، ئامێرەکان راستەوخۆ لە پۆرتوگالەوە دەگوازرێنەوە بۆ عێراق.

بەرپرسەکەی فیدراسیۆنی عێراق ئاماژەی بەوەیش کردووە، سیستەمی ڤار دەبێتە فاکتەرێکی گرنگ بۆ پێشخستنی خولی عێراقی، هاوکارییەکی گەورەیش دەبێت بۆ ناوبژیوانانی خولەکە.

هەروەها دڵنیایداوە، هەبوونی بیانییەکان لە بەڕێوەبردنی سیستەمی ڤار، لە گرنگی ناوبژیوانانی نێوخۆیی کەمناکاتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە سەرەتای وەرزی رابردوو ئاشکرایکرد، بۆ وەرزی نوێی خولی پڕۆ لیگی عێراقی سیستەمی ڤار لە بەکاردەهێنن، بۆ ئەومەبەستەیش گرێبەستی فەرمییان لەگەڵ کۆمپانیای تایبەت بە بوارەکە واژۆ کردووە.

هاوکات لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، لە یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەی قوە جەوییە لە یاریگای فەڕەنسۆ هەریری تایبەت بە یانەی هەولێر، میوانداری یانەی سێپاهانی ئێرانی کرد. لەو یارییەدا بۆ یەکەمجار ڤار لە یارگایەکی هەرێمی کوردستان بەکارهات.

بابەتی زیاتر

Back to top button