ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئایا هەڵبژاردەکانی بەریتانیا و کۆماری ئایرلاند راستەوخۆ بۆ یۆرۆی 2028 سەردەکەون؟

یاریگا –

بڕیارە یۆرۆی 2028 لە 10 یاریگای بەریتانیا و کۆماری ئایرلاند بەڕێوەبچێت، بەڵام ئایا هەڵبژاردەکانی ئەم دوو وڵاتە، راستەوخۆ سەردەکەون؟

با سەرەتای پێناسەیەکی پاڵەوانیەتیەتی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ناسراو بە یۆرۆ بکەین. یۆرۆ پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتییە و وڵاتانی ئەندامی لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ بەشداری تێدا دەکەن. لە چەند رۆژی رابردوودا، میوانداری یۆرۆی 2028 بە بەریتانیا و کۆماری ئایرلاند درا.

پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆ زۆر ئاڵۆزنییە، بەڵام رەنگە ئێستا هاندەران پرسیاریان لەلا دروستبێت، ئایا هەر پێنج هەڵبژاردەکەی بەریتانیا و کۆماری ئایرلاند، راستەوخۆ سەردەکەون؟ تۆڕی وەرزشی یاریگا وەڵامی پرسیارەکانتان دەداتەوە.

وڵاتانی میواندار راستەوخۆ سەردەکەون؟

لە دۆخی ئاساییدا بەڵێ، وڵاتانی میواندار راستەوخۆ سەردەکەون و یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا یاسای تایبەتی لەم بارەیەوە هەیە، وڵاتانی دیکەش دەبێ بە بەشداریکردن لە پاڵاوتنەکان، مافی بەشداریکردن لە یۆرۆ بەدەستبهێنن.

بەگوێرەی رێساکانی یوێفا، کاتێک زیاتر لە دوو وڵات میوانداری پاڵەوانیەتییەک دەکەن، سەرکەوتنی راستەوخۆی وڵاتانی میواندار گەرەنتی ناکرێت، بەڵکو بڕیارەکە پەیوەست دەبێت بە یوێفا.

بەریتانیا و کۆماری ئایرلاند زیاتر لە دوو هەڵبژاردەیان هەیە، ئەمەش وادەکات یوێفا بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات، چونکە پێنج هەڵبژاردە لەو دوو وڵاتە یاری دەکەن، ئایا یوێفا بەمە رازی دەبێت؟ پێناچێت یوێفا هیچ بڕیارێکی لەم شێوەیە بدات.

بە گوێرەی رێساکان، تەنیا دوو هەڵبژاردە مافی سەرکەوتنی راستەوخۆیان دەبێت. لە بەریتانیا هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، وەیڵز، سکۆتلاند و باکووری ئایرلاند یاری دەکەن و  کۆماری ئایرلاند هەڵبژاردەی تایبەت بەخۆی هەیە. واتە پێویستە سێ هەڵبژاردە بە پاڵاوتن بگەنە یۆرۆ و دوو هەڵبژاردەی دیکەش خۆکارانە بگەنە پاڵەوانیەتییەکە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە؟ کام لەم هەڵبژاردانە راستەوخۆ سەردەکەوێت و کێ بەشداری پاڵاوتنەکان دەکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button