ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا جۆرجینیۆی کردووەتە ئامانج

یاریگا –

بارسێلۆنا جۆرجینیۆی ئیتاڵی و ئاستێرەی یانەی ئارسیناڵی کردووەتە ئامانجێکی سەرکی خۆی.

پێگەی ESPN بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە، بارسێلۆنا پلانی داناوە گرێبەست لەگەڵ جۆرجینیۆی ئیتاڵی و ئاستێرەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی واژۆ بکات.

دوای ئەوەی سێرجیۆ بوسکێتس ماڵئاوایی لە یانە کاتالۆنییەکە کرد، ئۆریۆل رۆمیۆ وەک شوێنگرەوەی ناوبراو گواسترایەوە بۆ بارسا، بەڵام چاڤی دەیەوێت بە گواستنەوەی ناوەڕاستکارێکی دیکە تیپەکەی تۆکمەتر بکات.

ناوی جۆرجینیۆش لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە کە بەلای بارسێلۆناوە گرنگن، جیا لەویش هەریەکە لە یاریزانان جۆشوا کیمیچی یاریزانی بایرن میونشن، تیاگۆ ئالکانتارای یاریزانی لیڤەرپوول و گویدۆ رۆدریگێزیی یاریزانی ریال بێتیس لەلایەن یاناکە چاودێری دەکرێن.

جۆرجی لە یاریگادا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تیپەکەی میکێل ئارتێتا نەبووە، بەڵام هێشتا لە مەشقەکان یاریزانێکی سەرسامکەرە و سەرنجی هاوڕێکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە و وەک مامۆستایەک سەیری دەکەن.

دێکلان رایسی ئینگلیزی کە لەم هاوینە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی گەنەرز لە لێدوانێکی بۆ کەناڵ 4 بەمشێوەیە لە بارەی جۆرجینیۆ دواوە:

جۆرجینیۆ زۆر سەرسامی کردم، دەمزانی یاریزانێکی زۆر گەورەیە، بەڵام بینینی لە مەشقەکاندا بەوشێوەیە سەرسامکەرە و شتی لێ فێردەبم.

ئەستێرە ئیتاڵییەکە لە سەرەتای ئەمساڵ لە چێڵسییەوە بە بڕی 11 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ ئارسیناڵ، بەڵام تا ئێستا جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی نەکردووەتەوە.

لەم وەرزەیش لە 8 یاریدا بەشداری کردووە، بەڵام بە کۆی گشتی تەنیا 251 خولەک یاریکردووە، رێژەی کەمی یاریکردنی ناوبراو رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ بارسێلۆنا تا یاریزانەکە رازیبکەن روو لە کاتالۆنیا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button