ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا داوای تیاگۆ ئالکانتارا دەکات

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا جارێکی دیکە تیاگۆ ئالکانتارا، یاریزانی لیڤەرپوول بگەڕێنێتەوە کامپ نو.

تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا لە ئانفیڵدڕۆد ماوە و تاوەکو ئێستا لەم وەرزەدا هیچ یارییەکی نەکردووە.

لە هاوینی داهاتوودا، تەمەنی تیاگۆ دەبێتە 33 ساڵ و پێناچێت لیڤەرپوول بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکاتەوە. رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئامادەیە ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکات و لە ئێستاوە بگاتە رێککەوتن لەگەڵ ئەستێرە ئیسپانییەکە.

تیاگۆ چەندین جار لە لیڤەرپوول تووشی پێکان بووە، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ئاستەکەی کردووە، دواجار لە مانگی ئایاری رابردوو، نەشتەرگەری بۆ کرا و تاوەکو ئێستا دەستی بە یاری نەکردووەتەوە.

ئێستا تیاگۆ بە قۆناخی چاکبوونەوە تێدەپەڕێت، بەڵام وادەی گەڕانەوەی یەکلایی نەکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button