جیهانگرنگترین

ئیبراهیم دیاز بڕیاری کۆتایی دا

یاریگا –

ئیبراهیم دیاز بڕیاریدا لە بری هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری بۆ هەڵبژاردەی مەغریب بکات.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئیبراهیم دیازی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، بڕیاری کۆتایی خۆی داوە، لە بری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، یاری بۆ هەڵبژاردەی مەغریب دەکات.

دیاز یاری بۆ سەرجەم ئاستەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە، بۆ تیپی یەکەمی هەڵبژاردەکەیش یەک یاری کردووە و گۆڵێکیشی کردووە، کە یارییەکە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی لیتوانیا بووە.

ئامانجی یەکەمی یاریزانەکە ئەوەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکات کە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

دیاز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا

بەڵام ریال مەدرید تا ئێستا بەو هەنگاوە رازی نییە، نایەوێت لە مانگی یەک دیاز لەدەستبدات، چوونکە تیپەکە پێویستی بە یاریزانەکە دەبێت.

چۆن یاریزانان دەتوانن هەڵبژاردەی نیشتیمانی بگۆڕن؟

ئەو یاریزانانەی دوو رەگەزنامەیان هەیە، دەتوانن هەڵبژاردەی نیشتمانی بگۆڕن بە مەرجێک پێش ئەوەی تەمەنیان بگاتە 21 ساڵ لە سێ جار زیاتر یارییان بۆ هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی نەکردبێت، بە یارییەکانی پاڵاوتنیشەوە. بەڵام یارییەکانی مۆندیال ناگرێتەوە.

یاریزانان چۆن دەبنە خاوەن دوو هەڵبژاردەی نیشتیمانی؟

ئەگەر یاریزانێک لە وڵاتێک لە دایکبێت، دایک و باوکی خەڵکی وڵاتێکی دیکەبن، یاخود شوێنی لەدایکبوونی یەکێک لە دایک و باوکی یان داپیرە و باپیرەی جیاوازبێت لەگەڵ شوێنی لەدایکبوونی خۆی، یانیش بەلای کەم 5 ساڵ لە وڵاتێکی دیکە ژیابێت، لە سەرجەم ئەو حاڵەتانەدا دەبێت بە خاوەن دوو رەگەزنامەی جیاواز.

بەڵام یاریزان ئەگەر دوو رەگەزنامەی هەبوو، تەنیا مافی ئەوەی هەیە یاری بۆ یەک هەڵبژاردەیان بکات.

دیاز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button