ئیسپانیاگرنگترین

مەغریب بەیاننامەیەک لەبارەی لامین یامال بڵاودەکاتەوە

یاریگا –

مەغریب هیچ هەوڵێکی بۆ رازیکردنی لامین یامال نەداوە.

یەکێتیی تۆپی پێی مەغریب لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێکیان بۆ رازیکردنی یامال نەداوە، تاوەکو یاری بۆ هەڵبژاردەی مەغریب بکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، رێز لە بڕیاری یامال دەگرن، ئەگەر یاری بۆ هەڵبژاردەی مەغریب یاخود ئیسپانیا بکات.

باوکی یامال مەغریبییە، بەڵام لە ئیسپانیا لەدایکبووە. ئێستا یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی بارسێلۆنا و مانگی رابردوو یەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرد.

لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەی AS بڵاویکردبووەوە، مەغریبییەکان هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی یامال چڕکردووەتەوە. چونکە مەغریب دەیەوێت پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ مۆندیالی 2034 ئامادە بکات، چونکە بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسپانیا و پۆرتوگال میوانداری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button