ئینگلتەرا

رۆژنامەنووسێک : ئەنتۆنی هۆکاری کێشەکانی سانچۆ و تێن هاگە!

یاریگا-جەیدن سانچۆ یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانەکانی مێژووی مان یونایتد ئێستا سڕکراوە و دوورخراوەتەوە بەهۆکاری ناکۆکی لەگەڵ ئێریک تێن هاگی راهێنەر.

کێشەکە ئەوکاتە ئاشکرابوو کاتێک تێن هاگ سانچۆی دوورخستەوە بۆ یەکێک لە یارییەکان بە میدیاکانی وتی سانچۆ بەهۆی تەمەڵی لە مەشقەکاندا دوورخراوەتەوە. هەرئەوکات لاوە ئینگلیزییەکە وەڵامی دایەوەبە توندی و دواتریش بە تەواوی سڕکرا.

جاکی تالبۆت رۆژنامەنووسی تایمز و گاردیان، لە هەواڵێکدا ئاشکرایدەکات بنچینەی کێشەی نێوان ئەو دووانە لەسەر ئەنتۆنی یە. چونکە سانچۆ پێی وایە تێن هاگ جیاوازی دەکات لە نێوان ئەنتۆنی و ئەودا، و ئەنتۆنی ئەگەر خراپ یاری بکات یاخود نا، هەڵە بکات یاخود نا بەرامبەر متمانەی تێن هاگی هەیە و وەکو کوڕی ئاڵتونی خۆی سەیری دەکات، بەڵام بۆ ئەو بەو جۆرە نیە و هەمیشە کێشەی بۆ دروست دەکات.

ئەمە جگە لەوەی، سانچۆ لەسەر پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سڕکراوە بەڵام رێگەی بە ئەنتۆنی داوە بگەڕێتەوە یاریکردن لەکاتێکدا کەیسێکی دادگای لەسەرە و هێشتا یەکلانەبووەتەوە.

پێشتر تێن هاگ و ئەنتۆنی لە ئەجاکس پێکەوە کارییان کردووە. پارساڵ بە 95 ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ یونایتد  ودواتریش مانچێستە رووبەرووی رەخنەی رۆژنامەکانی وڵاتەکەی بووەوە بەهۆی ئەو پارە زۆرەی لەو یاریزانە خەرجی کردووە لە کاتێکدا شایستە نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button