فه‌ره‌نساگرنگترین

راهێنەری فەرەنسا هێرشێکی توند دەکاتە سەر فیفا

یاریگا –

دیدیێ دیشان، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا رەخنەیەکی زۆر لە شێوازی یارییەکانی مۆندیالی 2030 دەگرێت.

هەفتەی رابردوو، فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ رایگەیاند، هەریەکە لە ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب میوانداری مۆندیالی 2030 دەکەن، هەروەها دەستپێکی پاڵەوانیەتییەکە لە ئەمریکای باشوور دەبێت. بە جۆرێک هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین، ئوروگوای و پاراگوای یاری یەکەمیان لە وڵاتی خۆیان دەکەن.

دیشان، رەخنەیەکی توند لەم بڕیارە دەگرێت و پێی وایە، گەشتی هەر هەڵبژاردەیەک بۆ ئەمریکای باشوور، کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان دەبێت.

هەرچەندە ئێستا میوانداریکردنی مۆندیال لەلایەن چەندین وڵاتەوە بووەتە بابەتێک ئاسایی، بەڵام رێکخستنی چەند یارییەک لە ئەمریکای باشوور، کاریگەری نەرێنی دروست دەکات. نازانم لە کام وڵات دەکرێت، بەڵام ئەمە لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور دەبێت. بەڕاستی نازانم کێ ئەم بڕیارانە دەدات، چونکە بەڕاستی من پاڵپشتی بابەتی وەرزشی و ئەخلاقی دەکەم.

فیفا بڵاویکردووەتەوە، لە سێ گەڕی یەکەمی مۆندیالی 2030 بە مەبەستی تێپەڕبوون 100 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی مۆندیال، کە یەکەمجار لە ساڵی 1930 رێکخرا، یارییەکان لە ئەرجەنتین، ئوروگوای و پاراگوای دەکرێن.

ئێستا سەرنجەکان هەمووی چوونەتە سەر مۆندیالی 2034 و تاوەکو ئێستا تەنیا سعودیە نیازی میوانداریکردنی ئاشکرا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button