فه‌ره‌نسا

بەهۆی هەڵدانی یاری ئاگرین یارییەک لە خولی فەڕەنسا هەڵدەوەشێتەوە

یاریگا –

مۆری دیاو گۆڵپارێزی یانەی کلێرمۆن، بەهۆی هەڵدانی یاری ئاگرین لە لایەن هاندەرانەوە بۆ ناو یاریگا لە هۆش خۆی دەچێت و یارییەکە دوا دەخرێت.

بەهۆی ئەم رووداوەوە، یارییەکە تەواو نەکرا، هەرچەندە گۆڵپارێزی یانەی کلێرمۆن چاوەڕێی وەرگرتنی تۆپی دەکرد بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکە لە دوا خولەکەکاندا کە مۆنپێلی بە ئەنجامی 4-2 لە پێش بوو، هاندەرانی مۆنپێلیێ سوتەمەنی فڕێ دەدەنە ناو یاریگاکە و بە هۆی شوک و ترسەوە گۆڵپارێزەکە لە هۆش خۆی دەچێت و دەکەوێتە سەرزەوی.

دیاو کە تەواو بە هۆی ئەم رووداوەوە بارودۆخی تێک چووبوو لە یاریگا بردیانە دەرەوە و ناوبژیوان بڕیاریدا یارییەکە هەڵبوەشێنێتەوە. نێتۆ بۆرجی بەرگریکاری چەپی یانەی کلێرمۆن کە ئەم رووداوە توڕەی کردبوو، بە ئاماژەیەکی پەنجەی بێڕێزی بە هاندەرانی مۆنپێلیێ کرد و بەم هۆیەوە ناوبژیوان بە کارتی سوور کردیە دەرەوە.

بەرپرسانی ئەمنی رایانگەیاند، ئەو هاندەرانەی کە مادە سووتێنەرەکانیان فڕێداوەتە ناو یاریگاکە، دەستگیرکراون، بەڵام دیاو لە رووی دەروونییەوە ترساوە و تووشی شۆک بووە، هەر بۆیەش یاریگاکەی بەجێهێشتووە. ناوبژیوان فلۆرین باتا لە یاریگادا بە میدیاکانی راگەیاند: ئەو پزیشکەی پشکنینی بۆ گۆڵپارێزی یانەی کلێرمۆن کردووە پێی راگەیاندین کە ئەو یاریزانە باری دەروونی لەبار نییە تاوەکوو بگەڕێتەوە ناو یاریگا بەم هۆیەوە بڕیارماندا یارییەکە هەڵبوەشێنینەوە.

ئێستا بڕیاردان سەبارەت بە ئەنجامی یارییەکە لە ئەستۆی لیژنەی پاڵەوانێتییەکەدایە و دەبێت بزانرێت ئایا یارییەکە لە کاتێکی تردا بەردەوام دەبێت یان مۆنپێلیێ بە دۆڕاو دادەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button