یاریگا

زانیاری نوێ لەسەر چارەنوسی یارییەکەی سێپاهان و ئیتیحاد

یاریگا

سەرەتای ئەم مانگە بوو کاتێک یارییەکەی نێوان سێپاهانی ئێرانی و ئیتیحادی سعودی لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەڕێوەنەچوو.

یارییەکە بە بیانۆی بوونی دروشمی سیاسی لە یاریگای نەقشی جیهان تایبەت بە یانە ئێرانیەکە بەڕێوەنەچوو، لەو کاتەوە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا چارەنوسی یارییەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە.

بەدر بالعبید رۆژنامەنوسی سعودی زانیاری دەستکەوتووە، لیژنەی پێشبڕکێکان لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا تاوەکو دوو هەفتەی داهاتوو چارەنوسی یارییەکە یەکلایی دەکاتەوە.

ئەو رۆژنامەنوسە زانیویەتی بڕیارە یارییەکە دووبارە بکرێتەوە، بەڵام لە یاریگای سێپاهان ناکرێت بەڵکو لە یاریگایەکی دیکەی ئێران دەکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button