ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

مێسی دەگەڕێتەوە بارسا؟ راهێنەری مەیامی وەڵامی کۆتایی دەداتەوە

یاریگا –

بەم دواییە زۆر باس لە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بە خواستن بۆ بارسێلۆنا دەکرێت، بەڵام راهێنەری ئینتەر مەیامی هەموو شتێک ئاشکرا دەکات.

مێسی لە هاوینی 2021 ریزەکانی بارسای جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد، ئەمەش دوای بەسەربردنی 20 ساڵ لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، باس لە گەڕانەوەی مێسی بە خواستن بۆ بارسێلۆنا کرا، ئەمەش ئەگەر ئینتەر مەیامی نەگاتە قۆناخی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکا و هەر ئەمەش روویدا، دوای دۆڕانی یانەکەی مێسی بەرامبەر سینسیناتی و دوورخستنەوەی لە رکابەرییەکانی ئەم وەرزە.

مەیامی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بێ یاری دەمێنێتەوە، ئەمەش وایکردووە، بارسا بیر لە گەڕاندنەوەی مێسی بە خواستن بکات. تاتا مارتینۆ، راهێنەری ئینتەر مەیامی بە پێکەنینەوە لەبارەی داهاتووی مێسی دەڵێت

ئەگەر مێسی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، ئەوا تەنیا بۆ سەردان دەبێت. بەڕاستی سەرم لە دەنگۆکان سووڕماوە. مێسی گەڕایەوە بەڵام تەواو ئامادە نییە، بۆیە کەم بەشداریمان پێیکرد، پێویستبوو یارییەکە لە گێمی یەکەم تەواو بکەین، لیۆ ئێستا چاکبووەتەوە و تەنیا پێویستی بە تێکەڵبوونەوەیە.

پێشتر پێگەی ئاتلێتیک لە سەرچاوەیەکی نزیکی مێسی بڵاویکردبووەوە، مێسی پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە ناکات و دەیەوێت لە مەیامی بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button