فه‌ره‌نسا

ئێنریکی ستایشی دێمبلی دەکات

یاریگا

لویس ئێنریکێ  ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمان پێیوایە بەم نزیکانە دێمبلی دەبێتە ئەو ئەستێرەیەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن.

پشووی نێودەوڵەتیی مانگی ئۆکتۆبەر بە خێرایی نزیک دەبێتەوە بەڵام عوسمان دێمبلی هێشتا نەیتوانیوە یەکەم گۆڵی خۆی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمار بکات. دێمبلی لە 8 یاریی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تەنها یەک ئەسیستی تۆمار کردووە و لە پاریس بە سەختی بەسەر دەبات.

لەمبارەوە لویس ئێنریکێ راهێنەری ئیسپانی یانە شازادەکە دەڵێت

بەڕاستی عوسمان یاریزانێکی ئاست بەرزە لە هەموو بوارەکاندا. من لەڕادەبەدەر ڕازیم بەو یاریزانە و ئەو توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات. بەم زووانە ئامارەکانی باشتر دەبن. هیچ سوودێکی نییە فشار بخرێتە سەر یاریزانەکان و دڵنیام لەم دۆخە رزگاری دەبێت

عوسمان دێمبلی هاوینی رابردوو، پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی بێت، بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ ریزەکانی بلاوگرانای بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button