ئینگلتەرا

تێن هاگ هێشتا چاوەڕێی داوای لێبوردنە لە سانچۆ وە

ئێریک تێن هاگ دەڵێت هیچ لە دۆخی جەیدن سانچۆ نەگۆڕاوە چونکە ئەو یاریزانە داوای لێبوردنی نەکردووە.

ئەمڕۆ یونایتد رووبەرووی برێنتفۆرد دەبێتەوە و بەر لەوە پرسی سانچۆ رووبەرووی تێن هاگ کرایەوە، و پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا داوای لێبوردنی کردووە، ئەویش لە وەڵامدا وتی

هیچ لە بابەتەکە نەگۆڕاوە هەر بۆیە بۆ ئەم یارییەش دوورخراوەتەوە، هەر کاتێک شتێک گۆڕاوە (داوای لێبوردنی کرد) ئەوکات بانگهێشت دەکرێتەوە، لەوە زیاتر هیچم نیە بۆ وتن

سانچۆ چەند یارییەکە لە ریزەکانی یونایتد دوورخراوەتەوە پاش ئەوەی تێن هاگ لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رەخنەی ئەوەی لێگرت وەکو پێویست خۆی ماندوو ناکات لە مەشقەکان و بۆیە بانگهێشتی نەکردووە. دواتر ئەو یاریزانەش لە پێگەی فەرمی خۆی بە توندی وەڵامی دایەوە و  بەهۆی ئەوەوە بە تەواوی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button