ئاسیاگرنگترین

ئەمجارە گۆڵپارێزە کوردەکە دەبێتە قوربانی دزەکان

یاریگا –

ئەمڕۆ لە لایەن دزەکانەوە هێرش کرایە سەر گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی پێرسپۆلیس.

عەلیرەزا بیرانوەند دوایین کەسایەتی وەرزشییە کە لەلایەن دزەکانەوە هێرشی دەکرێتە سەر و ئەمجارە مۆبایلی گۆڵپارێزەکە دزرا.

بە پێی راپۆرتێکی وەرزش سێ، بیرانوەند کە بۆ ئەنجامدانی هەندێک کاری تایبەت چووبووە گەڕەکی دادمان لە تاران، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو، کاتێک دزەکان هێرشیان کردە سەری و دواتر مۆبایلەکەیان لێ دزی.

ئەم هێرشە نەبووەتە جێگەی هیچ مەترسیەک بۆ سەر گیانی گۆڵپارێزەکە و لە دوای رووداوەکە دەستبەجێ لە بنکەی پۆلیس سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button