ئیسپانیا

ئانچێلۆتی بەرامبەر بە لێدوانە توندەکەی ڤالێنسیا تووڕە دەبێت

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی، راهینەری یانەی ریال مەدرید، باس لەوە دەکات کە لە هەڵسوکەوتی میدیاکانی سەر بە ڤالێنسیا بەرامبەر بە ڤینیسیۆس جونیۆر زۆر تووڕە و دڵتەنگی کردووە.

رۆژی پێنج شەم ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەرەکەی ریال مەدرید، لە دادگا ئامادە بوو و شاهیدی ئەوەیدا کە وەرزی رابردوو هەموو هاندەرانی ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایا دروشمی رەگەزپەرستییان دژی ئەو گوتووەتەوە. بێگومان یانەى ڤالێنسیا هەر زوو ڤینیسیۆسى بە درۆزن ناوبرد و دانی بەوەدانا کە یاریزانە باڵە بەڕازیلییەکەی ریال مەدرید لە دادگادا درۆی کردووە. تەنانەت رۆژنامەکانی ڤالێنسیا نازناوی پینۆکیۆیان لێنا.

ئانچیلۆتی سەبارەت بەو دەنگۆیانە لەکۆنگرە رۆژنامەڤانییەکدا دەڵێت:

میدیاکان هەوڵدەدەن ئێمە لە رەوتی سەرەکی دوور بخەنەوە. ڤینیسیۆس بووە قوربانی ئەم قسە رەگەزپەرستانە. گرنگ نییە کەسێک یان 10 کەس سووکایەتییان بە ڤینیسیۆس کردبێت، پێویستە پرۆسەیەکی یاسایی هەبێت، ئەوەیکە میدیاکان لە دژی ڤینی دەیکەن من زۆر توڕە دەکات.

ئانچیلۆتی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

تا ئێستا لەگەڵ ڤینیسیۆس قسەم لەسەر ئەم بابەتە نەکردووە و کەس نازانێت چۆنە، بەڵام دەزانم ئەو زۆر ئامادەیە و پاڵنەرێکی زۆری هەیە بۆ یاری داهاتوومان لە لالیگا، ئەم دەنگۆیانە ناتوانن مێشکی ئەو سەرقاڵ بکەن وکاریگەرییان لەسەر ئاستیدا هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button