سعوودیەگرنگترین

ڤیدیۆ: مانێ بە زمانی عەرەبی قسەیەکی کۆمیدی دووبارە دەکاتەوە

"قسەیەکی بەناوبانگی هاندەرێکە"

Yariga App

یاریگا –

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی، قسەیەکی بەناوبانگی هاندەرێک دووبارە دەکاتەوە.

یانەی نەسڕی سعودی ڤیدیۆیەکی کۆمیدی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا سادیۆ مانێی سەنیگالی قسەیەکی بەناوبانگی هاندەرێکی میسری دووبارە دەکاتەوە، کە لە یاری نێوان نەسر و تەعاون دەنگیدایەوە.

لە یارییەکی ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودی لە نێوان نەسر و تەعاون، کاتێک بەرگریکارێکی نەسڕ تۆپێک بۆ وەلید عەبدوڵای گۆڵپارێز دەگەڕێنێتەوە، گۆڵپارێزەکە ئاگای لە یارییەکە نییە، هاندەرێک بانگی دەکات و ئاگاداری دەکاتەوە، دەڵێت “وەلید یارییەکە دەستیپێکردوە، وەلید تۆپەکە وەلید”

دیمەنی وەلید و هاندەرەکە:

وەلید کە گوێی لە هاواری هاندەرەکە دەبێت راستەوخۆ دەسوڕێتەوە و پاسی هاوڕێکەی وەردەگرێت و تۆپەکە بە سەلامەتی دەنێرێت بۆ بەرگریکارێکی دیکەی تیپەکەی.

ئەو دیمەنە بە جۆرێک دەنگیدایەوە تا کار گەیشتە ئەوەی سادیۆ مانێ لە گرتەیەکی ڤیدیۆی کە یانەی نەسڕ بڵاویکردووەتەوە، بە زمانی عەرەبی و بەشێوەیەکی کۆمیدی هەمان قسەکانی هاندەرەکە دووبارە دەکاتەوە.

دیمەنەکەی سادیۆ مانێ:

بابەتی زیاتر

Back to top button