ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێل ناسیۆنال: مێسی یانەی دوای مەیامی دیاری کردووە

لیۆنێل مێسی لە ئینتەر مەیامی واز لە یاریکردن ناهێنێت و لە 2025دا روودەکاتە یانەیەکی دیکە.

بەگوێرەی پێگەی ئێل ناسیۆنال، مێسی لەدوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە 2025دا دەیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و جارێکیتر یاری بۆ نیووێڵس ئۆڵد بۆیس بکات.

یانەی نیووێڵس یەکەم یانەی کاروانی پیشەگەری ئەفسانە ئەرژەنتینییەکەیە و پێشتریش باسی لەوە کردبوو حەزدەکات لەوێ واز لە یاریکردن بهێنێت. ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی، ئەوکاتەی کێشەی هۆرمۆنی گەشەی هەبوو ئەو یانەیە پارەی چارەسەرییان بۆ دابین کرد و دواتر بووە ئەو ئەستێرە گەورەیەی هەموو جیهان دەیناسێت.

لیۆ ئێستا تەمەنی 36 ساڵە و  بەنیازە  لە 38 ساڵی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و بۆ وەرزێک یاخود دووان یاری بکات پاشان بەیەکجاری وازبهێنێت.

ناوبراو بەهۆی پێکانێکەوە کە ووردەکارییەکانی نەدرکێندراون، لە ئێستادا دوورە لە یارییەکانی ئینتەر مەیامی  و وادەی گەڕانەوەشی دیار نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button