ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا چارەنووسی ئانسو فاتی یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت بەشێوەیەکی یەکجارەکی دەستبەرداری ئانسو فاتی ببێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی بارسێلۆنا پلانی داناوە لە هاوینی داهاتوو بەشێوەیەکی یەکجاری دەستبەرداری هێرشبەری لاوی ئیسپانی ئانسو فاتی ببێت.

فاتی تەمەن 20 ساڵان، لەم هاوینە ریزەکانی بارسێلۆنای جێهێشت، بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی بڕایتنی ئینگلیزییەوە کرد.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، یانە کاتالۆنییەکە هیواخوازە فاتی بتوانێت لەگەڵ یانە نوێیەکەی ئاستی بەرزبکاتەوە، تا نرخەکەی بەرزببێتەوە و بتوانن لە هاوینی داهاتوو بە نەرخێکی باش دەستبەرداری ببن.

هاوینی داهاتوو، هاوینێکی دیکەی سەخت دەبێت بۆ بارسێلۆنا، دەبێت جارێکی دیکە گرفتی زۆری مووچەی تیپەکەی چارەسەر بکات. بۆ ئەو مەبەستەیش دەبێت پەنا ببەنە بەر فرۆشتنی هەندێک لە ئەستێرەکانیان.

هاوکات، لە مێرکاتۆی زستانە، ڤیتۆر رۆکی بەڕازیلی بەرەو کاتالۆنییا گەشت دەکات، وەک یاریزانێکی نوێ پەیوەندی بە تیپەکەی چاڤی هێرناندێز دەکات، بەمەیش بژاردەیەکی دیکە بۆ هێڵی هێرشبەری تیپەکە زیاد دەبێت.

هەر بۆیە گرفتی مووچە، زۆری یاریزانانی هێڵی پێشەوە و دابەزینی ئاستی خودی یاریزانەکەیش هیوای مانەوەی لە ریزەکانی بارسێلۆنا ناهێڵن، پێناچێت چیتر فاتی بە درێسە سوور و شینەکەی بارسا ببینینەوە.

ئانسو فاتی بە درێسی بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button