بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

ئاسۆ رۆستەم یانەی داهاتووی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا دەکات

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم، ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراقی و یانەی شوڕتە لەگەڵ هەولێر نەگەیشتووەتە رێککەوتن.

ئاسۆ رۆستەم لە لێدوانێکیدا تایبەتدا بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا دووپاتیکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی فەرمی لەگەڵ هەولێر نەکراوە، بەڵکو لە یانەیەکی بەغدا نزیکترە

لە ماوەی رابردوو گفتوگۆکانم لەگەڵ یانەی هەولێر دەستپێکردبوو، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر بەهای گواستنەوە و مووچەکانم، تاوەکو ئێستا رێکنەکەوتووین.

ئاسۆ رۆستەم، یەکێک بوو لە دیارترین ئەستێرەکانی وەرزی رابردووی شوڕتە و بەهۆی ئاست بەرزییەکەی، ئێستا لەلایەن چەندین یانەی گەورەی ناوەوە و دەرەوەی عێراق داواکراوە، ئاسۆ سەبارەت بە یانەی داهاتووی دەڵێت

تاوەکو ئێستا رێکەوتنم لەگەڵ هیچ یانەیەکدا نییە، بەڵام دەتوانم راستگۆ بم لەگەڵتان، من لە زەورا نزیکم و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، کۆمەڵێک گۆڕانکاری رووبدەن.

ئاسۆ رۆستەم پێشتر یاری بۆ یانەکانی نەورۆز، هەولێر و سالمییە کردووە و ئێستاش ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ شوڕتە ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button