ئیتاڵیا

ئینزاگی: لاوتارۆ کاپتن و سەرکردەی ئێمەیە

یاریگا-سیمۆن ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان ستایشێکی بێ وێنەی لاوتارۆ مارتینێزی کرد پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە 40 خولەکدا چوار گۆڵی تۆمارکرد.

تیمەکەی ئینزاگی لە نیوەی یەکەمدا رووبەرووی کێشە بووەوە لەگەڵ سالێرنیتانای سەرسەخت، بەڵام کلیلی سەرکەوتنییان هێنانە ناوەوەی لاوتارۆ مارتینێز بوو لە نیوەی دووەمدا کە چوار گۆڵی یەک بەدوای یەکی کرد.

ئینزاگی دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرت وتی

ئاستێکی ناوازە بوو بۆ لاوتارۆ، لەو دوو ساڵەی کە من لێرەم هەمیشە بەردەوام یاری دەکات و بڕیارم دابوو ئەمشەو کەمێک پشوو بدات بەڵام ئەو کاپتن و سەرکردەی ئێمەیە و گەورەیی خۆی نیشاندا. پێویستە بەردەوام بێت لەسەر ئەو ئاستە

ئینتەر بەو بردنەوەیە گەڕایەوە پێشەنگی خولی ئیتاڵی بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ئەیسی میلان و هەردوولایان خاوەنی 18 خاڵن لە 7 هەفتەدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button