ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میونشن بە ناچاری پەنا بۆ بواتینگ دەبات

یاریگا –

بایرن میونشن گفتوگۆکانی بۆ گەڕاندنەوەی جیڕۆم بواتینگ لە گرێبەستێکی ئازاد دا، دەستپێکردووە.

میونشن کێشەی لە هێڵی بەرگریدا هەیە، بە تایبەت دوای تووشبوونی ماتیاس دی لیخت بە پێکانێکی درێژخایەن.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی دیاری ئەڵمانی، روونیکردووەتەوە، بایرن دەیەوێت بواتینگ بگەڕێنێتەوە ریزەکانی، تاوەکو کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر بکات.

ئێف سی هۆڵیوود، گفتوگۆکانی دەستپێکردووە و رەنگە ئەمڕۆ یەکشەممە، رێکەوتن لەسەر تەواوی وردەکارییەکان بکەن.

بواتینگ 10 ساڵ یاری بۆ پاڵەوانی ئەڵمانیا کرد، تیایدا پێنج نازناوی بۆندسلیگا، پێنج نازناوی جامی ئەڵمانیا و دوو چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئەڵمانی، زیاتر لە 360 یاری لەگەڵ میونشن کردووە، لە هاوینی ساڵی 2021 لە گرێبەستێکی ئازاد دا، پەیوەندی بە لیۆنەوە کرد. لە هاوینی رابردووشدا، گرێبەستەکەی بەسەرچوو و ئێستا بێ یانەیە.

لە دوای یەکلاییکردنەوەی کەیسی بواتینگ، سێشەممە میونشن لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی کۆپنهاگن دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button