ئیسپانیا

دی یۆنگ گرێبەستەکەی تاوەکوو 2028 نوێ دەکاتەوە

یاریگا –

بەڕێوبەرانی بارسێلۆنا دەیانەوێت گرێبەستی فرانکی دی یۆنگ ئەستێرەی هۆڵەندی یانەکەیان تاوەکوو ساڵی 2029 درێژ بکەنەوە.

بارسێلۆنا هاوینی رابردوو هەموو هەوڵێکی خۆی دا بۆ ئەوەی دی یۆنگ رازی بکات تاوەکوو پێشنیاری مانچستەر یونایتد قبوڵ بکات.

بەڵام یاریزانە ناوەڕاستکارەکە، زۆر حەزی دەکرد لە بارسێلۆنا بەردەوام بێت، و سەرەڕای ئەو هەموو فشارە و تەنانەت دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ و بڕیارەکانی چاڤی، بڕیاریدا بمێنێتەوە و جارێکی دیکە خۆی بگەیەنێتەوە پێکهاتەی سەرەکی ئەم تیپە.

دی یونگ لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو بوو، هەرچەندە پێکانەکانی یاریزانانی دیکەی ناوەڕاست یارمەتیدەری بوو، بەڵام لە کۆتاییدا توانی جارێکی دیکە بە درێسی بارسێلۆنا تواناکانی خۆی بسەلمێنێت و ببێتە یەکێک لە پارچە سەرەکییەکانی ئەم یانەیە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، بەرێوەبەرانی ئەم یانەیە بەڕادەیەک لە ئاستی دی یۆنگ رازین، کە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیان کردووەتە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دیکۆ وەک بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا.

لە ئێستادا دی یۆنگ زۆرترین مووچەی لە نێو یاریزانانی تر پێدەدرێت، بەڵام لەم گرێبەستە نوێیەدا مووچەکەی لە درێژخایەندا کەم دەکرێتەوە و ئەویش کێشەی لەگەڵ ئم بابەتەدا نابێت.

پێشنیاری بارسێلۆنا بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ ئەم ئەستێرە هۆڵەندییە تاوەکوو ساڵی 2028یە، هیوادارن بە زووترین کات دانوستانەکان کۆتایی پێبێت و لە کەمترین ماوەدا گرێبەستە نوێیەکە لەگەڵ دی یۆنگ واژۆبکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button