ئاسیاسعودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و كاپتنی یەكەمی یانەی نەسری سعوودی بەردەوامە لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان.

شەوی رابردوو تائی لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسری كرد و یارییەكەش لە بەرژەوەندی یانەی میوان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی رۆشنی سعودی.

تا خولەكی 87 یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، پاشان دۆن رۆناڵدۆ لە خولەكی 87 بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ یانەكەی كرد.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان، كریستیانۆ رۆناڵدۆ یەكەم یاریزانە لە دوای ئۆدیۆن ئیگالۆ بتوانێت لە شەش یاری یەك لە دوای یەك لە خولی رۆشنی سعودی گۆڵ بكات.

بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە دوای تێپەڕبوونی هەشت هەفتە نەسر لە ریزبەندی چوارەمی خولی سعودی دێت، بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای هیلالی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button