ئیسپانیاگرنگترین

خێتافی بەیاننامەیەکی توند بۆ پاراستنی گرینوود و یاریزانانی دیکەی بڵاودەکاتەوە

یاریگا –

خێتافی بەیاننامەیەکی توندی لە دژی ئەو دروشمانە بڵاوکردەوە کە لە سەرەتای وەرزەوە ئاراستەی تیمەکەیان دەکرێت.

دروشمەکان راستەوخۆ ئاراستەی مەیسن گرینوود، یاریزانی نوێی یانەکە دەکرێن کە لە دوا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندی بە یانەکەی پایتەختی ئیسپانیاوە کرد.

هاندەرانی ئۆساسونا لە یاری رابردوودا، دروشمی توندیان ئاراستەی گرینوود کرد و تەنانەت هیوای ‘مردنیان’ بۆ خواست.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، لە یارییەکەی نێوان خێتافی و ریال سۆسیدادیشدا، هاندەران دروشمی توندیان لە بەرامبەر گرینوود دەگوتەوە، دەستەی لالیگا لێکۆڵینەوەی لە پرسەکە دەستپێکردووە و ئێستا خەریکی دەستنیشانکردنی تۆمەتبارانن.

لە یاری دوێنێ چوارشەممەشدا، گرینوود یەکەم یاری خۆی لەگەڵ خێتافی پێشکەشکرد و گۆڵێکی دروستکرد، لەو یارییەی بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات.

خێتافی لە بەرامبەر هەڵسوکەوتی هاندەرانی چەند یانەیەک لە بەرامبەر گرینوود دەڵێت

خێتافی بە تەواوی ناڕەزایی لە بەرامبەر دروشمە سووکایەتی و نالێبووردەیی دەردەبڕێت. سووکایەتیپێکردن زۆر مەترسیدارە و بەم دواییە زۆر دووبارە بووەوە، ئەم هەڵسوکەوتە کاریگەری مەعنەوی لەسەر یاریزانان و راهێنەران هەیە. دروشمە بێڕێزەکان لە هەموو چوارچێوەیەکی مەدەنی دوورە، ئەم سووکایەتییە لەگەڵ ئەو رەخنانە گەورەتربووە، هەرچەندە رێز لە ئازادی رادەربڕین دەگرین، بەڵام نابێ پاڵپشتی لەو رەوتەی رەخنەگران بکەیت، کە دەستەواژەی پڕ لە سووکایەتی و بێڕێزی بەرامبەر یاریزانان و دەستەی راهێنەرانی خێتافی بەکاردەهێنن.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە

نابێ چیدیکە دەستەوەستان بین، بە تایبەت کاتێک دەبینین ئەم رایە کاریگەری لەسەر ناوبژیوانانیش دەکات، یاریزانان و راهێنەرانی خێتافی لە بەرزترین ئاستی پڕۆفشیۆناڵیدان، لە سەرووی هەموویەوە، ئەم یاریزانانە مرۆڤن و هەستیان هەیە و خاوەن دۆست و خێزانن. ئەوان شایەنی باشترین رێزن. خێتافی لە رێزگرتن لە رێکخراو، رکابەران و ئەندامەکانی بەناوبانگە. بەڵام بە هۆی مەترسی دۆخەکە، کاتی ئەوە هاتووە دەنگی خۆمان بۆ پاراستنی شەڕەفی یاریزان و راهێنەرانی خۆمان بەرزبکەینەوە.

تاوەکو ئێستا لالیگا و یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا هیچ کۆمێنتێکیان لەسەر رووداوەکان و بەیاننامەی خێتافی نەبووە.

شەممەی داهاتوو، خێتافی لە یاریگای کۆلیزیۆم ئاڵفۆنسۆ پێرێز رووبەڕووی ڤیاڕیال دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button