جیهانگرنگترین

ئۆکراینا هەڕەشەی بۆیکۆت کردنی پاڵەوانیەتییەکان دەکات

یاریگا –

ئۆکراینا بڕیارەکەی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ بۆ بەشداریکردنی تیمەکانی رووسیای ژێر 17 ساڵان لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکان رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ بڕیاریدا رێگە بە بەشداریکردنی هەڵبژاردەکانی رووسیای ژێر 17 ساڵ لە پاڵەوانیەتییەکاندا بدات. ئەمەش ناڕەزایی یەکێتیی تۆپی پێی ئۆکراینای لێکەوتووەتەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئۆکراینا لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە یوێفا کردووە، بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، لە ئەگەری هەموارنەکردنەوەی بڕیارەکە، ئەوا تیمەکانی ئۆکراینا، بە هیچ شێوەیەک رووبەڕووی تیمەکانی رووسیا نابنەوە.

یوێفا بیانووی ئەم بڕیارەی بۆ کردنەوەی رێگەیە لە بەردەم یاریزانانی تازەپێگەیشتوو، تاوەکو بگەن بە ئاستی بەرز و باجی گەورەکانی وڵاتەکەیان نەدەن.

نابێ منداڵ باجی کردەوەی گەورەکان بدەن، دووپاتیشیدەکەینەوە، تاوەکو کۆتاییهاتنی ململانێکانی ئۆکراینا، رێگە بە بەشداریکردنی هەڵبژاردە و یانەکانی دیکەی رووسیا نادرێت.

ئالێکساندەر چێڤرین، سەرۆکی یوێفا لەبارەی بڕیارەکە دەڵێت

بە رێگرتن لە بەردەم بەشداری منداڵان لە پاڵەوانیەتییەکانمان، ئەوا شکست لە دانپێدانان بە مافە سەرەکییەکانیان دەهێنین و جیاکاری نەژادیشیان لە بەرامبەر بەکاردەهێنین.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا لە سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی 2022 تەواوی یانەکانی رووسیای لە چامپیۆنزلیگ و تەواوی پاڵەوانیەتییەکانی دیکەی یوێفا دوورخستەوە.

جیا لە یوێفا، فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ش تەواوی تیمەکانی رووسیای لە پاڵەوانیەتییەکان دوورخستووەتەوە، تەنانەت رێگە بە بەشداری هەڵبژاردەی رووسیا لە پاشکۆی گەیشتن بە مۆندیالی 2022 نەدرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button