جیهانگرنگترین

ئەیاکس و فاینۆرد تەنیا 35 خولەک یاری دەکەن

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا بڕیاریدا، دوا 35 خولەکی یاری نێوان ئەیاکس و فاینۆرد بەبێ هاندەر تەواو بکرێت.

یەکشەممەی رابردوو، دوای تێپەڕبوونی 55 خولەک، ئەیاکس بە ئەنجامی 0-3 دۆڕا، ئەوکاتە هاندەران رژانە نێو یاریگا و نەیانهێشت یارییەکە تەواو بکرێت، ئەمەش وایکرد یارییەکە بە ناچاری بوەستێندرێت.

لە بەیاننامەکەی یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا هاتووە

ئەم جۆرە یارییانە دەبێ تەواو بکرێن و بە زووترین کات دەستپێبکاتەوە.

هاندەرە تووڕەکانی ئەیاکس، زیانێکی زۆریان بە یۆهان کڕۆیف ئارێنا گەیاند، ئەمەش وایکرد، پۆلیس گازی فرمێسکڕێژ بۆ پەرتکردنی هاندەران بەکاربهێنێت.

چەند سەرچاوەیەکی جیاواز بڵاویانکردووەتەوە، ئەیاکس بە رێگە چارەکەی یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا رازی نییە، بەڵام فاینۆرد دەیەوێت لەم هەفتەیەدا، یارییەکە تەواو بکرێت.

پێشبینی دەکرێت، سبەی چوارشەممە، یارییەکە لە خولەکی 55 دەستپێبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button