ئیسپانیاگرنگترین

پەیامی ئالابا بۆ هاندەرانی ریال مەدرید

یاریگا –

دەیڤد ئالابا، بەرگریکاری ریال مەدرید پەیامێک ئاراستەی هاندەرانی یانەکەی دەکات.

لە دوای دۆڕانی یاری دێربی لە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی 3-1، هاندەران گلەییەکی زۆریان لە ئاستی بەرگریکارانی ریال مەدرید کرد و ئالاباش، چەند هەڵەیەکی زەقی لە یارییەکەدا کرد، کە کاریگەریان لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەبوو.

ئالابا لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، داوای لێبوردنی لە هاندەرانی مەدرید کرد

ئێمە پێشبینی زیاتر دەکەین ئەی مەدریدییەکان، ئەمە یاری ئێمە نەبوو، ئەمە یاری منیش نەبوو ! لە ئاست چاوەڕوانییەکانتان نەبووین، دووبارە دەجەنگینەوە و دەگەڕێینەوە سەر رێچکە دروستەکەی ریال مەدرید.

ئەمە یەکەم دۆڕانی ریال مەدریدە لەم وەرزەدا، بەڵام تەنیا یەک خاڵ لە دواوەی بارسێلۆنا و جیڕۆنای خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەمی لالیگان.

بابەتی زیاتر

Back to top button