ئیسپانیائینگلتەرا

گواردیۆلا: ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەم کەسە جێگەی من دەگرێتەوە

یاریگا- پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی باس لە جێگرەوەی خۆی دەکات بۆ گرتنە دەستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە.

گواردیۆلا ڕای وایە مایکڵ ئارتێتای یاریدەدەری ئێستای لە مان سیتی، بۆ ئەرکە شیاوە و لە زۆر رووەوە لێوەشاوەیی هاریکارەکەی خستە ڕوو و گوتی: “من باوڕئ تەواوم هەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئارتێتا هەر دەبێتە جێنیشینی من. سەرکەوتووش دەبێت، جا درەنگ یان زوو ئەوە هەر ڕوو دەدات. ئەو گەنجە، ڕاهێنەرێکی گەنجە، بەڵام بێ گومان کە خاوەنی ئەزموونە. دەشزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ یاریزانە گەورە و و یانە گەورەکاندا بکات. خۆی یاریزانی ناوەڕاستی-بەرگریکار بووە، بە باشیی بارودۆخە جیاوازەکان دەخوێنێتەوە. باشترین پاڵپشتیی بۆ ئەو، ئەوەیە کە هەمیشە لە بەرژەوەندیی یانەکە بیر دەکاتەوە.

لە بارەی کەسایەتیشیەوە دەبێژێت: “بەردەوام دڵخۆشە. مرۆڤێکی نایابە. لە ژووری جل گۆڕینیش پێگەیەکی قورسی هەیە، داهاتوویەکی درەوشاوەی دەبێت.”

ئارتێتای ئیسپانیی ئەزموونی یاریکردنی لە فەڕەنسا، سکۆتلەندا، ئیسپانیا و ئینگلتەرا هەیە و ساڵی 2016 لە ئارسیناڵ کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button