ئینگلتەرا

جۆرجینیۆ: داوای لێبوردن لە هاندەران دەکەم

یاریگا –

جۆرجینیۆ ئەستێرەی ئیتاڵی یانەی ئارسیناڵ، کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بەو هەڵەیەی دوێنێ لە یارییەکەی بەرامبەر تۆتنهام ئەنجامی دا.

دوێنێ یانەی ئارسناڵ لە چوارچێوەی هەفتەی شەشەمی خولی پریمەرلیگدا لەگەڵ تۆتنهام یاریی کرد و لە دێربی باکووری لەندەن بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.

لەگەڵ ئەوەی گەنەرز یەک گۆڵ لە پێشەوە بوو، ئەوە جۆرجینیۆ بوو کە لە هێڵی ناوەڕاست بە هەڵەیەک تۆپەکەی لەدەستدا  بووە هۆی ئەوەی تۆتنهام لە خولەکی 55 لە رێگەی سۆن هیونگ مینەوە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار بکات.

ناوەڕستکارە ئیتاڵییەکە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک کاردانەوەی بەرامبەر ئەم رووداوە هەبووە و سوپاسی هەموو ئەو پاڵپشتییە دەکات کە لەلایەن ئەندامانی تیپەکە و هاندەرانی ئارسناڵەوە پێشکەشی کراوە.

یاریزانە تەمەن 31ساڵەکە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

ئەمڕۆ هەڵەیەکی ئازاربەخشم کرد، بەڵام بینیم هەمووان چۆن کاردانەوەیان هەبووە دوای ئەم هەڵەیە و هەوڵیاندا پاڵپشتیم بکەن و ڕورەم بەرز بکەنەوە، لە هاوڕێکانمەوە تاوەکوو ستافی تەکنیکی و ئەندامانی یانەکە و ئێوەی هاندەرانی ئارسیناڵ.

ئەم هەڵوێستە پاڵنەرێک بوو بۆ ئەوەی زیاتر و زیاتر هەوڵ بدەم چونکە هەمووتان شایەنی ئەوەن باشترین نمونەی خۆمتان پێشکەش بکەم لە یاریگادا. زۆر سوپاس بۆ پشتگیریکردنتان لە خێزانی ئارسیناڵ”.

هەروەها چەند یاریزانێکی ئارسیناڵ و پەیجی فەرمی یانەکەش لە بەشی کۆمێنتی ئەم پۆستەدا جارێکی تر پشتگیری خۆیان بۆ ئەم یاریزانە بە ئاشکرا نیشان دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button