ئینگلتەرا

پۆستێکۆگلو هاندەری سەرسەختی یانەکی پریمەرلیگە

یاریگا –

ئەینج پۆستێکۆگلۆ، راهێنەری یانەی تۆتنهام دەڵێت، لە منداڵییەوە هاندەری لیڤەرپوولە و بە هۆی ئەم تیپەوە فێری فەلسەفەی تۆپی پێ بووە.

ئەینج پۆستێکۆگلۆ راهێنەری ئوسترالی_یۆنانی تەمەن 58 ساڵ لەم هاوینەدا یانەی سێڵتیکی بەجێهێشت و چووە پریمەرلیگ تاوەکوو راهێنەرایەتی یانەی تۆتنهام بگرێتە ئەستۆ.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ BBC، پۆستێکۆگلۆ نهێنیەکی سەرنجڕاکێشی ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە لە منداڵییەوە سەرسامی لیڤەرپوول بووە و فەلسەفەی تۆپی پێی لەو یانەیەوە فێر بووە. لەم بارەیەوە گوتی:

هاندەرێکی سەرسەختی لیڤەرپوول بووم، بیل شانکلیم خۆشدەویست، سەرسامی ژووری جلگۆڕینی بەناوبانگی لیڤەرپوول بووم، هەموو چیرۆکێکی لیڤەرپوولم خۆشدەویست.

گاری لاینکەر پێشکەشکاری بەرنامەی بی بی سی لە راهێنەری تۆتنهامی پرسی: هێشتا هاندەری لیڤەرپوولیت؟ پۆستێکۆگلۆ بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە و گوتی:

ئەگەر راستگۆ بم، هەفتەی رابردوو پۆستەرەکانی لیڤەرپوولم لە ژوورەکەم لێکردەوە.

راهێنەری یانەی تۆتنهام لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

لیڤەرپوڵ لە ساڵانی حەفتاکان کاتێک یارییان دەکرد، ئەمە تۆپی پێی ڕاستەقینە بوو، تۆپی پێی ئەو رۆژانە کەمێک جیاواز بوو لە ئێستا، بەڵام هەمیشە شەیدای شێوازەی یاریکردنی لیڤەرپوول بووم، گومانی تێدا نییە کە ئەم فەلسەفەیە منی فێری تۆپی پێ کرد.

پۆستێکۆگلۆ سەرەتایەکی نایابی لەگەڵ تۆتنهام دەستپێکرد و لە کۆی 15 خاڵی سەرەتای وەرز تا ئێستا 13 خاڵی بەدەستهێناوە. ئەو و تیپەکەی ئەمڕۆ یارییەکی سەختیان لە پێشە، کاتژمێر 16:00 بەکاتی هەولێر لە دێربی باکووری لەندەن رووبەڕووی ئارسناڵ دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button