ئه‌مریکاگرنگترین

تالیسکا بە توندی هێرش دەکاتە سەر راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل

یاریگا –

ئاندێرسن تالیسکا، ئەستێرەی نەسری سعودی، نیگەرانی خۆی لە بانگهێشت نەکردنی بۆ لیستی هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی ئەمریکای باشوور بۆ جامی جیهانی 2026 دەربڕی.

فێرناندۆ دێنیز، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، لیستی یاریزانانی تیمەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئوروگوای و ڤێنزوێلا ئاشکرا کرد و تالیسکاش لە لیستەکەدا نەبوو.

راهێنەری بەرازیل نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی هیلالی بانگهێشت کردووە، هەرچەندە پێکانی هەبوو و ئێستا ئاستێکی بەرز پێشکەش ناکات.

ئاندێرسن تالیسکا
ستۆری ئینستاگرامی ئاندێرسن تالیسکا

تالیسکا لە ستۆری ئینستاگرامەکەی نووسیویەتی

خەریکە هەست دەکەم بەرازیلی نیم

تالیسکا 54 یاری لەگەڵ نەسر کردووە و تاوەکو ئێستا 43 گۆڵی کردووە و شەشی دیکەشی دروستکردووە.

هەڵبژاردەی بەرازیل لە پلەی یەکەمی ریزبەندی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە دوو یاریدا دێت.

بڕیارە لە 12ی ئۆکتۆبەر رووبەڕووی هەڵبژاردەی ڤێنزوێلا ببێتەوە و دوای پێنج رۆژ، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوروگوای یاری بکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button