ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی ئۆدیگارد گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی مارتن ئۆدیگارد، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ نوێکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی یانەی ئارسیناڵ بڵاویکردەوە، مارتن ئۆدیگارد، کاپتنەکەمان گرێبەستێکی نوێی درێژخایەنی لەگەڵ یانەکەمان واژۆکرد. کە یاریزانەکە تا هاوینی 2028 لە یانەکە دەمێنێتەوە.

یاریزانە نەرویجییەکە ئێستا لە وەرزی چوارەمیدایە لەگەڵ گەنەرز، پاش ئەوەی لە سەرەتا لە مانگی یەکی ساڵی 2021 بە خواستن لە یانەی ڕیال مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی ئاسیناڵەوە کرد.

لە وەرزی رابردوودا وەک باشترین یاریزانی یانەکەی دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی لە وەرزێکی نمونەیی توانی لە 45 یاریدا 15 گۆڵ بکات و 4 گۆڵیش درووست بکات.

ئۆدیگارد لە بارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی گوتی:

بڕیاردان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم زۆر ئاسان بوو، هۆکار زۆرن، ئەوەی ئێستا یانەکەمان دەیکات تایبەتە، منیش دەمەوێت بەشێکبم لێی. زۆر هیوام بە یانەکەم هەیە، شوێنێکم دۆزیوەتەوە کە تیایدا دڵخۆش و ئاسودم.

هەروەها گوتی:

چیرۆکی من کەمێک جیاوازە، بەوپێیەی لە تەمەنی 15 ساڵییەوە یاریم بۆ زۆر یانەی جیاواز کردووە، بەڵام هەر لە یەکەم رۆژ هەستمکرد ئارسیناڵ ماڵی منە، دەمەوێت هەموو شتێک بکەم لە پێناو یانەکەم، سوپاسی هەمووانیش دەکەم.

هەروەها میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکە دڵخۆشی خۆی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە دەربڕی و گوتی:

نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆدیگارد بۆ ماوەیەکی زۆر هەواڵێکی دڵخۆشکەرە، ئەو کاپتن و سەرکردەی تیپەکەیە، کەسێکە هەمووان رێزی دەگرن و نمونەیەکی باڵایە بۆ تیپەکە. یاریزانێکی لاوە و خاوەنی کوالێتییەکی بەرزە، هیوادارم هەر بەو ئاستە بەرزەی بمێنێتەوە.

ئۆدیگارد لە هاوینی 2021 بە گرێبەستێکی 35 ملیۆن پیۆرۆیی لە ریال مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ ئارسیناڵ، بەر لەوە 6 مانگ بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەکە کردبوو.

بە درێسی گەنەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 112 یاری کردووە، 27 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵیشی درووست کردووە. نازناوێکی جامی قەڵغانی ئینگڵتەڕایشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button