ئه‌وروپاگرنگترین

لیڤەرپول یەکەم سەرکەوتنی تۆمار کرد

یاریگا

یانەی لیڤەرپولی ئینگلتەرا لە یەکەم یاری یۆرپالیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەروی لاسک لینزی نەمسا بوو و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ بردەوە.

یاریزانانی یانەکەی نەمسا سەرەتا سەرکەوتوو بوون لە تۆمار کردنی گۆڵی یەکەم، فلۆریان فلێنکەر توانی لە خولەکی 14 گۆڵی یەکەمی یاری لە بەرژەوەندی یانەکەی خاوەنی یاریگا تۆمار بکات.

گێمی یەکەمی یاریزانانی رێدز زۆر هەوڵیاندا گۆڵی بەرامبەر و بگرە گۆڵی سەرکەوتنیش تۆمار بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و گێمی یەکەم لە بەرژەوەندی یانەی خاوەن یاریگا کۆتایی هات.

نیوەی دووەم یاریزانانەکانی لیڤەر باشتر بوون، لە خولەکی 56 ناوبژیوان لێدانی پێنالتی بۆ ئەوان گرت و داروین نونێز هێرشبەر ئۆروگوایی سەرکەوتوو بوو لە لێدانەکە و توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ تیمەکەی بکات.

دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی یانەی لیڤەرپول بەردەوام بوون لەسەر هێرشەکانیان و پاش نۆ خولەک بەسەر گۆڵی یەکەم، ئەمجارەیان لویس دیاز گۆڵکاری کۆلۆمبیایی رێدز سەرکەوتوو بوو لە تۆمار کردنی گۆڵی دووەمی یاری لە بەرژەوەندی لیڤەرپول.

لە خولەکی 88 داروین نونێز ئەمجارە گۆڵێکی بۆ مەحەمەد سەڵاح دروستکرد و یاریزانە میسڕیەکەش توانی گۆڵی سێیەم و کۆتایی بۆ یانەی لیڤەرپوول لە یارییەکە بکات.

یانەی لیڤەرپول یەکەم بردنەوە لە کۆمەڵەی پێنجەمی یۆرۆپالیگ بەدەست هێنا و یەکەم سێ خاڵی ئەو پاڵەوانیەتیەی بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button