ئیسپانیا

چوامینی: گرنگی بە یاری دێربی نادەم

یاریگا –

ئۆریلین چوامینی یاریزانی فەرەنسی یانەی ریال مەدرید دەڵێت، دێربی مەدرید یارییەکە هاوتای یاری بەرامبەر خێتافی و یونیون بەرلین.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە یەکەم یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یونیون بەرلینی کرد و بە گۆڵێکی بێ وەڵام لەم تیپەی بردەوە.

بەهۆی گۆڵەکەی بێڵینگهام لە دوا خولەکەکانی یارییەکە یانەی ریال مەدرید ریزبەندی بردنەوە یەک لە دوای یەکەکانی خۆیان پاراست و ئێستاش دەبێت خۆیان ئامادە بکەن بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی یەکشەممە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید.

دێربی مەدرید هەمیشە چێژێکی تایبەتی هەبووە بەهۆی دوژمنایەتییەکی درێژخایەنی هاندەرانی ئەم دوو تیپە، بەڵام چوامینی پێی وایە ئەم یارییە لە ئاستی هەمان یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر یونیون بەرلین یان یاریی هەفتەی پێنجەمی لالیگا بووە دژی خێتافی.

چوامینی دوای سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر یونیون بەرلین بە رۆژنامەنووسانی گوت:

دێربی رۆژی یەکشەممە؟ ئێمە دەبێت هەموو یارییەکان ببەینەوە. گرنگ نییە رکابەرەکەمان ئەتلەتیکۆ مەدرید، یونیون بەرلین یان خێتافی بێت. بۆ ئێمە گرنگ نییە چ تیپێک لەبەردەممان وەستاوە. کاتێک بە درێسی ریال مەدریدەوە دەچینە یاریگا، دەبێت هەمیشە ئەوەمان لەبیربێت کە دەبێت ببەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button