ئینگلتەرا

“پەشیمانم لەوەیکە کە مۆرینیۆ و کۆنتی راهێنەری ئێمە بوون.”

یاریگا-

دانیێل لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتنهام دانی بەوەداناوە کە هەڵە بووە خۆزێ مۆرینیۆ و ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ سەرکردایەتی یانەکەی هەڵبژاردووە.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەن، دانیێل لیڤی دانی بەوەداناوە کە هەست بە پەشیمانی دەکات بۆ دانانی راهێنەرێکی گەورە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو چاوەڕوانییە درێژەی تۆتنهام بهێنێت بۆ بەدەستهێنانی جام، کە نە مۆرینیۆ و نە کۆنتی نەیانتوانی بەدەستی بهێنن.

لەکاتێکدا تۆتنهام، تا ئەم خاڵەی ئەم وەرزە، بە سەرکردایەتی ئەینج پۆستێکۆگلو کە ناو و پێگەی زۆر کەمترە لە مۆرینیۆ و کۆنتی، تیپێکی باشتر و بەرجەستەتری هەیە.

لیڤی دەڵێت سەبارەت بە فشارەکان بۆ راکێشانی راهێنەرێکی گەورە دەڵێت:

بێزاری سەنەکەوتن و فشاری بەشێک لە یاریزانەکان و بەشێکی زۆری هاندەران، کە دەیانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنین، پارە خەرج بکەین، دەبێت راهێنەرێکی گەورەمان هەبێت، منی توشی دڵەراوکێ کردبوو.

ئێمە بە قۆناغێکدا تێپەڕیبووین کە نزیک بووین لە پاڵەوانێتییەکە. رۆژانی خۆشمان لەگەڵ پۆچێتینۆ بەسەر برد. ئێمە بە تەواوی نەگەیشتینە ئەوی دەمانویست، بەڵام چەند ساتێکی خۆشمان بەسەر برد و ستراتیژییەکەمان گۆڕی. ستراتیژی نوێ ئەوە بوو با راهێنەرێک بهێنین بتوانێت جام بەدەست بهێنێت. ئێمە دووجار ئەو کارەمان کرد (مۆرینیۆ و کۆنتی) مان هێنا بەڵام هەڵبژاردنەکان هەڵە بوون و دەبێت لە هەڵەکانەوە فێر ببین.

ئەوان راهێنەری گەورەن، بەڵام رەنگە بۆ ئەم یانەیە گونجاو نەبن. دەبێت بە شێوازێکی دیاریکراو یاری بکەین بۆ ئەوەی دەمانەوێت پێی بگەین، ئەگەر ئەوەش مانای ئەوە بێت کە کەمێک کاتی زیاتری دەوێت، چاوەڕێ دەکەین.

لیڤی شەوی سێشەممە لە پانێڵێکی پێنج کەسیدا لەگەڵ 250 هاندەرانی یانەکەی قسەی دەکرد، کە پۆستێکۆگلو و سۆن هیونگ مینی کاپتنیشیان لەوێ ئامادە بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button