ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كۆرتوا وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان ئاشكرا دەكات

یاریگا –

تیبۆ كۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان ئاشكرا دەكات.

گۆڵپارێزە بەلجیكیەكە لە 12ی ئاب تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو بە هۆیەوە نەشتەرگەری ئەنجامدا.

لە لێدوانیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ كۆرتوا ووتی:

من باشم، دەبێت ئەرێنی بین، بەتایبەتی کە شتانێكی خراپتر لە ژیاندا هەیە، دەبێت بە باشی شەڕ بکەم و مەشق و راهێنان بکەم و بەردەوام بم، کاتێکیش کاتی گونجاو بوو بۆ گەڕانەوە، دووبارە دەگەڕێمەوە.

بەردەوام بوو ووتی:

چارەسەرەكەم لەم ماوەیەدا بە باشی تێدەپەڕێت، بەڵام دەبێت لە هەر بارودۆخێكدا بە وردی پەیڕەوی بەرنامەكەم بكەم، كە 7 بۆ 9 مانگ دەخایەنێت، ئەگەر بەختم باش بێت دەتوانم لە مانگی ئایاری داهاتوودا بگەڕێمەوە یاریگاكان.

لە كۆتایشدا ووتی:

دەبینین با بزانین چی روودەدات، تا زووتر بگەڕێمەوە، ئەگەر دووبارەبوونەوەی پێكانەكەم زیاتر دەبێت، منیش ئەوەم ناوێت، ئامانجم لەم وەرزەی ئێستادا ئەوە دەبێت کە لە مانگی ئایاری داهاتوو چەند یارییەک ئەنجام بدەم.

لە هاوینی ساڵی 2018 كۆرتوا پەیوەندی بە مەدریدەوە كرد بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسی ئینگلیزیەوە و تا ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانە شاهانەكە هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button