ئیسپانیا

ڤالڤێردی بە پێکانێکی سەختەوە یاری کردووە

یاریگا –

فێدریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دووپاتیکردەوە کە لە یارییەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد بە دەستێکی شکاو یاری کردووە.

شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە هەفتەی پێنجەمی خولی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ریال سۆسیدادی کرد و توانی بە ئەنجامی 1-2 لە ئەم تیپە بباتەوە.

تیپی میوان زۆر زوو توانی گۆڵەکەی ریال بکاتەوە، بەڵام ئەم سەرکەوتنە درێژەی نەکێشا و ئەوە ڤالڤێردی بوو کە توانی بە لێدانێکی جوان یارییەکە یەکسان بکاتەوە و خۆسێلۆش بە لێدانێکی سەرنجڕاکێش گۆڵی دووەمی تیپەکەی تۆمارکرد.

بەستنی دەستی ڤاڵڤێردی یەکێک بوو لەو شتانەی کە سەرنجی زۆرێک لە هاندەرانی یانەی ریالی لەماوەی ئەم یارییەدا بۆ لای خۆی راکێشا، هەروەها قسە و باس لەسەر پێکانی ئەو یاریزانە هەبوو، کە ئەویش دوای یارییەکە پشتڕاستی کردەوە.

ئەم ئەستێرە ئۆرۆگواییەی ریال مەدرید سەبارەت بە دەستی گوتی:

دەستم؟ بە دەستێکی شکاو یاریم دەکرد. ئەمەش لەکاتی مەشق و راهێنانەکاندا روویدا. هەوڵمدا یەکێک لە یاریزانەکان بگرم و دەستم ئازاری پێگەیشت. “هەستم بە ئازارێکی زۆر دەکرد، بەڵام دەمتوانی یاری بکەم، هەر بۆیە بڕیارمدا یاری بکەم”.

پێکانە زۆرەکانی یاریزانانی ریال لە سەرەتای وەرزەوە تا ئێستا وایکردووە ئانچیلۆتی پێکهاتەی تایبەت بەکاربهێنێت، هەروەها ئامادەبوونی هەر ئەستێرەیەکی ئەم تیپە لەلای گرنگە لە هەموو یارییەکدا، بەم بۆنەیەوە ڤاڵڤێردی نەیتوانی لەسەر کورسی یەدەک دابنیشێت لە کاتیکدا ئازاری هەبوو و دەستی شکا بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button