ئینگلتەرا

راهێنەری خیتافی داوای لێبوردن لە بێلینگهام دەکات

یاریگا

خۆزێ بۆردالاس راهێنەری یانەی خیتافی ئیسپانی ناچار بوو داوای لێبوردن بکات بەهۆی لێدوانەکانی سەبارەت بە جود بێلینگهام یاریزانی ریال مەدرید.

سەرەتای ئەم هەفتەیە بوو کاتێک ڕاهێنەری یانەی خیتافی باسی لەوەکرد کرد جود بێلینگهام ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە هاتنی مەیسۆن گرینوود بۆ یانەکەیان، بە جۆرێک هانی هێرشبەرەکەی مانچستەر یونایتدی داوە بۆ ئەوەی بچێتە لالیگا.

رۆژنامەی ئەتلەتیک بڵاویکردەوە کەسە نزیکەکانی بێلینگهام بە لێدوانەکانی بۆردالاس ناڕەحەتن، هەر بۆیەش ڕاهێنەری یانە مەدریدیەکە ئەمڕۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا گووتی

دەمەوێت ئەو تێنەگەیشتنە پاک بکەمەوە کە دروست بووە. وتم کە مەیسۆن گرینوود لەگەڵ جود بێلینگهام قسەی کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ خیتافی. ڕوونە کە ئەمە ڕاست نییە و داوای لێبوردن دەکەم. مەیسۆن پێشکەشی ئێمە کرا و ئێمەش حەزمان لێی بوو، تەنها ویستم لەسەر ئەم هەڵوێستە ڕوونکردنەوە بدەم و هیچ نیازێکی خراپم نەبوو

گرینوود ئەم هاوینە دوای دوورخستنەوەی لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد ئینگڵتەرا، بە ناچاری ریزەکانی یانەکەی جێهێشت و بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی خیتافی ئیسپانی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button