ئیسپانیا

کارلۆ ئەنچیلۆتی : پێویست ناکات تواناکانى مۆدریچ و کرووس تاقیبکەمەوە

پێشووتر لەبارەى ئەمەوە قسەمکردووە (تواناى گۆڵکردنى بێلینگهام)، ئەوەى تێبینیمان کردووە لەو یارییانەى کە لەگەڵ دۆرتمۆندا کردوویەتى

یاریگا –

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهینەری یانەی ریال مدرید پێش  ئەنجام دانی یاری یانەکەی بەرامبەر بە ریال سۆسیداد لە خولی ئیسپانیا  ووتی وەک وتم، ئەو یاریزانانەى چوونە یارى هەڵبژاردەکان زۆر باش گەڕاونەتەوە و پێموایە لە باشترین دۆخى خۆیاندان تا یارى بکەن. بەیانى (ئەمڕۆ)، هەوڵدەدەم باشترین تیم دیارى بکەم تا یارى بکەن چونکە یارییەکە گرنگە و بەرامبەر رکابەرێکى گرنگیشە.
پێویست ناکات تواناکانى مۆدریچ و کرووس تاقیبکەمەوە تا بزانم کە چۆن یارى دەکەن، چوتکە زۆرباش دەزانم کە دەتوانن چی پێشکەش بکەن. ئەمساڵیش بەژدارى گرنگیان دەبێت لەگەڵماندا، بەڵام لەوانەیە خولەکى کەمتر یارى بکەن بەراورد بە ساڵى پێشوو، چونکە جیا لەوان چەندین یاریزانى ناوازەى تریشمان هەیە.

پێشووتر لەبارەى ئەمەوە قسەمکردووە (تواناى گۆڵکردنى بێلینگهام)، ئەوەى تێبینیمان کردووە لەو یارییانەى کە لەگەڵ دۆرتمۆندا کردوویەتى، تواناى ئەوەى هەیە کە بچێتە ناوچەى سزاى تیپى بەرامبەرەوە و مەترسى درووستبکات. پێش دەستپێکردنى وەرز، تاقیمانکردەوە و ئەنجامى باشى هەبوو. یاریزانێکە کە خاوەن ئاستێکى جێگیرە، لەلایەنى جەستییەوەش زۆرباشە. دەتوانێت چەند گۆڵ تۆماربکات؟ نازانم، ئەوە شتێک نییە باسمان کردبێت. دەبێت لەو ئاستەدا بەردەوام بێت چونکە زۆر یارمەتیدەرمانە لە کاتى هێرشبردندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button