ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

هاری کەین و خێزانەکەی لە یەکدی جیا دەبنەوە

یاریگا –

هاری کەین و هاوسەرەکەی نەیانتوانی لەسەر ئەوەی لە میونشن پێکەوە بژین رێکبکەون.

کەین بڕیاریدا لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا بە هەموو شێوەیەک تۆتنهام بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات، لە کۆتاییدا توانی خواستەکەی بەدیبهێنێت.

دانوستانەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە زۆر قورس بوو، بەڵام دواجار بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونشن توانیان  بەڕێوەبەری یانەی تۆتنهام رازی بکەن کە دەستبەرداری ئەستێرە ئینگلیزییەکەی ببێت، بەهۆی ئەم گواستنەوەوە کەین لە ئێستادا لە ئەڵمانیا دەژیت.

خێزانی یاریزانەکە هەر لەسەرەتاوە لەگەڵیدا سەفەریان کردووە بۆ میونشن و تەنانەت منداڵە بچووکەکەی لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، هاوژینەکەشی دوای منداڵبوون گەڕایەوە ئینگلتەرا بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەیدا بێت.

بەڵام رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کەیت، هاوسەری کەین، هیچ بڕیارێکی نییە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەڵمانیا، بەمەش دەبێت لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا هەردووکیان بەجیا بژین، ئەمەش دۆخەکە کەمێک قورس دەکات بۆیان.

هۆکاری سەرەکی بڕیارەکەی هاوسەری کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، بارودۆخی کۆرپە تازە لەدایکبووەکەیەتی، هەروەها کەیت پێی باشترە منداڵەکانی تری لە ئینگلتەرا بڕۆنە قوتابخانە.

هەرچەندە دەگوترێت ئەو خێزانە فڕۆکەیەکی تایبەتیان هەیە کە گەشتکردنیان لە ئینگلتەرا بۆ ئەڵمانیا ئاسانتر دەکات، بەڵام زۆرێک لە هاندەرانی بایرن نیگەرانن لەوەی کە ئەمە کاریگەری لەسەر ئاستی ئەستێرە نوێیەکەیان دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button