ئاسیاسعودیە

وەرزی نوێی جامی ریاز دەست پێدەکات

یاریگا –

تورکی ئەلشێخ، بەرپرسی پاڵەوانێتییەتی خولی جامی ریاز، باسی لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانەتییەکە لە نێوان یانەی هیلال و نەسری سعودی و یانەیەکی ئەورۆپی راگەیاند.

خولی یەکەمی جامی ریاز لە نێوان ئەستێرەکانی هیلال و نەسر لە مانگی یەکی ئەمساڵ بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان بەڕێوەچوو و یارییەکەی بە ئەنجامی 5-4 لە بەرژەوەندی پاریس سانجێرمان کۆتایی پێهات.

پاڵەوانەتی وەرزی نوێی جامی ریاز گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەردوو تیپی نەسر و هیلال لەگەڵ تیپێکی بەناوبانگی ئەوروپی بڕیارە رووبەڕووی یەکتر ببنەوە. هەردوو تیپی هیلال و نەسر سەر بە شاری ریازی پایتەختی سعودیەن هەر بەم بۆنەوە تەنها ئەم دوو تیپە دەتوانن بەشداری پاڵەوانەتییەکە بکەن.

بێگومان بوارە وەرزشیەکانی تریش لەم پاڵەوانەتییەدا ئامادە دەبن و بڕیارە ئەستێرەکانی جیاکانی هەر بوارێکی وەرزشی بانگهێشتی ریاز بکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button