ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فێران تۆرێس یەكەم یاریزانە گۆڵ بۆ بارسێلۆنا بكات بە لێدانی راستەوخۆ لەدوای مێسی

یاریگا –

فێران تۆرێس، هێرشبەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات یەكەم یاریزانی بارسێلۆنایە لە دوای رۆیشتنی لیۆنێل مێسی بە لێدانی راستەوخۆ بتوانێت گۆڵ بكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی میوانداری ریال بێتیسی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن جواو فێلیكس لە خولەكی 25، رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی32، فێران تۆرێس بە لێدانی راستەوخۆ لە خولەكی 62، رافینیا لە خولەكی 66 و جواو كانسێلۆ لە خولەكی 81 تۆماركران.

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا بە شێوەی كاتی خۆی گەیاندە ریزبەندی یەكەمی لالیگا بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ.

فێران یەكەم یاریزانە لە بارسێلۆنا بتوانێت گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ بكات لە دوای رۆیشتنی لیۆنێل مێسی لە ساڵی 2021ەوە.

كۆتا گۆڵی یانە كەتەلۆنییەكە بە لێدانی راستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ مانگی پێنجی ساڵی 2021 كە لیۆ بەرامبەر ڤالینسیا كردی و لە ماوەی دوو ساڵدا نەیانتوانیوە هیچ گۆڵێك بەو شێوازە تۆمار بكەن.

تۆرێس لە گواستنەوەكانی زستانەی ساڵی 2022 لە مانچێستەر سیتی ئینگلیزیەوە بە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی بارسێلۆناوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button