جیهانگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵی 2023 کێن؟

یاریگا

ئێوارەی ئەمڕۆ فیفا پەردەی لەسەر پاڵێوراوانی باشترین خەڵاتەکانی ساڵی 2023 لادا. یەکێک لە بەشەکانی مەراسیمی باشترینەکانی ساڵی فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری ساڵە، ئەمساڵیش لەم بەشەدا 3 کاندید ناسێنران.

باوکێک کە حەزی لە تۆپی پێیە بەڵام بەرپرسیارە!

لە یارییەکەی نێوان کۆلۆن دی سانتافی و باراکاس سێنتڕاڵ لە ئەرجەنتین، کامێراکانی ناو یاریگاکە کەسێکیان نێچیر کرد کە لە کاتی یارییەکەدا شیری بە کوڕەکەی دەدا. ئەم دیمەنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بەناوبانگ بوو و بەکارهێنەران باسیان لە ئیرادەی ئەم باوکە دەکرد بۆ ئیلهامبەخشین بۆ خولیای کوڕەکەی بۆ تۆپی پێ لەم تەمەنە بچووکەوە!

ئەو ژنەی هەزار کیلۆمەتر رایکرد

لە مۆندیالی 2023 ئافرەتان، فران هۆرداڵی ئوسترالی بڕیاریدا ڕۆژانە 32 کیلۆمەتر لە گۆڵد کۆستەوە بۆ سیدنی ڕابکات بە ئامانجی هاندانی کچانی وڵاتەکەی بۆ شوێنکەوتنی خەونەکانیان و پەرەپێدانی بەهرەکانیان. هۆرنداڵ لە ماوەی 32 ڕۆژدا نزیکەی هەزار کیلۆمەتر ڕادەکات و سەرجەم داهاتەکەی بەخشییە ڕێکخراوی خێرخوازی وەرزشی ئوسترالیا.

ئەو منداڵە نەخۆشەی کە دواجار پێش مردنی گەیشتە ئاواتەکەی

میگێل ئەنجێل کە تووشی نەخۆشییەکی نەناسراو بوو، هاندەرێکی سەرسەختی یانەی میلۆناریۆسی کۆڵۆمبیا بوو و ئاواتەخوازی ئەوەبوو ڕۆژێک یاریزانانی ئەم تیپە ببینێت. دواجار بەرپرسانی میلۆناریۆس خواستی ئەنجێڵیان بەدیهێنا و بانگهێشتی ژووری جلگۆڕینی تیپەکەیان کرد. ئەنجێل دوای چەند ڕۆژێک بەهۆی سەختی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button