
یاریگا –
ئارتۆرۆ ڤیدالی چیلی، یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ پاراناینسێیی بەڕازیلی، رق و کینەی خۆی بەرامبەر بە ریال مەدرید دەردەبڕیت، تۆمەتیشیان ئاراستە دەکات.
ڤیدال خاوەن مێژوویەکی تاڵە بەرامبەر بە ریال مەدرید، بە جۆرێک بە درێسی هەریەکە لە یانەکانی یوڤێنتوس، بایرن میونشن, ئینتەر میلان و بارسێلۆنا 16 جار رووبەڕووی مێرێنگی بووەتەوە، لە 4 یاری براوە بووە، 4 یاری یەکسانبووە و 8 یاریش تووشی شکست بووە. لە دوو یاریش کارتی سووری بەڕوودا بەرزکراوەتەوە.
پێگەی RMC لێدوانێکی نوێی یاریزانە چیلییەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:
کاتێک بەرامبەر بە ریال مەدرید یاریم دەکرد ستەم و دزی زۆرم لێدەکرا، دزییەکان ئەوەندە زۆرن ناژمێردرێن، ریال مەدرید دزی لە هەموو ئەو یانانە دەکرد کە یاریم بۆیان دەکرد.
ڤیدال بە یاریزانێکی دژە مەدرید ناسراوە، بەردەوام بەشێوازی جیا جیا هێرشدەکاتە سەر یانە ئیسپانییەکە، بەوە تۆمەتباریان دەکات کە لەلایەن ناوبژیوان پاڵپشتی دەکرێن.
🗣 Arturo Vidal, ancien joueur de la Juventus, de l’Inter, du Bayern ou du FC Barcelone, estime s’être fait voler à plusieurs reprises face au Real Madrid au cours de sa longue carrière.https://t.co/SRadH3Dk7a
— RMC Sport (@RMCsport) September 14, 2023