ئه‌ڵمانیا

جەمال موسیالا بووە باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی بایرن میونشن

یاریگ

ماڵپەڕی فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، جەمال موسیالا یاریزانی لاوی یانەکەیان وەک باشترین یاریزانی وەرزی ٢٠٢٢/٢٠٢٣ هەڵبژێردرا و ئەمڕۆ خەڵاتەکەی وەرگرت.

ئەم یاریزانە تەمەن 20 ساڵە وەرزی ڕابردوو ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و توانی لە 47 یاریی 16 گۆڵ و 16 ئاسیست تۆمار بکات.

یاریزانە لاوەکەی باڤارییەکان وەرزی ڕابردوو گرنگترین گۆڵی باڤاریاکانی بەرامبەر کۆلن لە کۆتا گەڕی بۆندزلیگا تۆمارکرد و بووە هۆی مسۆگەر کردنی ناسناوی وەرزی رابردوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button