ئیسپانیاگرنگترین

شوێنگرەوەی ئیلکای گوندۆگان دیاری دەکرێت

یاریگا –

بەر لە رووبەڕووبوونەوەی ریال بێتیس، بەهۆی پێکانەکەی ئیلکای گوندۆگان، چاڤی هێرناندێز بەدوای رێگە چارەیەکی نوێدا دەگەڕێت.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەڕنسا بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی مانشافت کۆتایی هات.

ئیلکای گوندۆگانی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، لە خولەکی 25ـی یارییەکە بەهۆی پێکان بە گرییانەوە یاریگای جێهێشت.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی شەممەی داهاتوو بارسێلۆنا لە میانی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی لالیگا میوانداری ریال بێتیس دەکات، بەپێی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، بەشداریکردنی گوندۆگان لەو یارییەدا ئەستەمە.

ئامادە نەبوونی ئەستێرە ئەڵمانییەکە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە ناچار دەکات گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی تیپەکەی ئەنجامدات، بەتایبەت بەهۆی ئامادە نەبوونی پێدری گۆنزالێزی ئیسپانیش.

رۆژنامەی سپۆرت پێشبینی دەکات چاڤی لەو یارییەدا جواو فێلیکسی پۆرتوگالی لە باڵی هێرشبەری لای چەب لە جێگەی گاڤی یاری پێبکات، هەروەها گاڤیش دەگەڕێتەوە هێڵی ناوەڕست.

ئەمەیش دەبێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە تا خۆی بۆ راهێنەرەکەی بسەلمێنێت، بۆ جاری یەکەم دەبێت لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بەشداری یارییەک بکات، دوای ئەوەی لە یاری رابردوو بەرامبەر بە ئۆساسۆنا لە خولەکی 80 بەشداری کرد.

فێلیکس لە دوایین کاتژمێرەکانی مێرکاتۆی هاوینە لە ئاتلێتیکۆ مەدریەوە بەشێوەی خواستن گواسترایەوە بۆ بارسێلۆنا، کە بە گوتەی خۆی یاریکردن بۆ بارسا خەونی منداڵی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button